به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا که بە هاوکاریی سه‌ربزێوانی سوپای ئازاد و له سێبه‌ری پاڵپشتیی ئه‌مریکا کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرینی داگیر کرد، هه‌ڕه‌شه‌ی کردوووه له ئه‌گه‌ری نه‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان له شاری مه‌نبه‌ج له 100 کیلۆمه‌تریی ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌فرین، هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و شاره‌ش.
حه‌فته‌ی ڕابردوو شاندێکی سه‌ربازی و سیاسی له ئه‌مریکاوه سه‌ردانی شاری مه‌نبه‌جیان کرد. به‌رپرسێکی مه‌نبه‌ج به هه‌واڵده‌ریی فرانس پرێسی وتوووه ئامانج له سه‌ردانی شاندی ئه‌مریکایی دڵنیاکردنی هاووڵاتییانی مه‌نبه‌ج له‌مه‌ڕ هێرش نه‌کردنی تورکیا بۆ ئه‌و شاره بوووه.
ئیبراهیم خفتان هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی شاری مه‌نبه‌ج بۆ هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وتوووه ئامانج له سه‌ردانی شاندی ئه‌مریکایی له مه‌نبه‌ج دڵنیا کردنی هاووڵاتییانی مه‌نبه‌ج بوووه.
ناوبراو زیادی کرد: شانده ئه‌مریکییه‌که دڵنیاییان داوه هیچ هێرشێک له لایه‌ن تورکیا بۆ مه‌نبه‌ج ئه‌نجام نابێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment