به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن له پرێس کۆنفڕانسێکدا له وڵامی لێدوانه‌که‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به زه‌رووره‌تی ئاماده‌بوونی هێزه ئه‌مریکییه‌کان له عێراق زیادی کرد: ڕێککه‌وتننامه‌یێکی ئه‌منی له باره‌ی سه‌رکوت کردنی داعش و یارمه‌تییه مه‌شقپێکراوه‌کانی نێوان هێزه عێراقییه‌کان له نێوان به‌غدا و واشنتۆن واژۆ کراوه، بۆیه هێزه ئه‌مریکییه‌کان به‌رده‌وام له خاکی عێراقدا ماونه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که ئاوه‌ها ڕێککه‌وتننامه‌یێکیش له نێوان تورکیا و عێراق بۆ ئاماده‌بوونی سه‌ربازی له ناوچه‌کانی باشیک و شه‌نگال هه‌یه و وتی: ژماره‌ی هێزه تورکه‌کان له‌و ناوچانه زیاتر له 1000 که‌سه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌والی "به‌غداد پۆست"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment