داوادەکرێت دوای کشانەوەی پەکەکە رێوشوێنی خێرا بۆ پاراستنی شنگال بگیرێتەبەر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری نەینەوا داوا دەکات دوای کشانەوەی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە شنگال، رێوشوێنی خێرا بۆ پاراستنی دەڤەرەکە بگیرێتەبەر.

کوردپرێس- کەناڵی تەلەڤزیۆنی ڕووداو لە ڕاپۆرتێکدا وتوویەتی نوفەل عاکوب، پارێزگاری نەینەوا رۆژی 24-3-2018 رایگەیاندووە، داوایان لە حکوومەتی عێراق کردووە دوای کشانەوەی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی شنگال هێزێکی گەورەی ئەمنی لە شارەکەدا جێگیر بکات.

پارێزگاری نەینەوا دەڵێت: "دۆخی شنگال جیاوازە، بەهۆی ئەوەی ناوچەیێکی تێکەڵە و لەکاتی داعشدا رووبەڕووی تووندتوتیژیی ئایینی بووەتەوە، بۆیە لە دوای کشانەوەی پەکەکە پێویستی بە رێوشوێنی ئەمنیی خێرا هەیە".

كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆما جڤاكێن كوردستان- كه‌جه‌كه‌، رۆژی هەینی 23ی ئادار راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی شنگال بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بارودۆخی 3ی ئابی 2014 له‌ ‌شنگال کۆتایی هاتووه‌، ئێزدی ئیدی کۆمه‌ڵگه‌یێکی رێکخراون و ‌شنگال و ده‌وروبه‌ری ئارامه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ گه‌ریلاکانمان ده‌کشێنینه‌وه‌. گه‌ریلا بۆ ئه‌وه‌ی ئێزدییه‌کان بپارێزن ده‌ستوه‌ردانیان له‌ شنگال کرد، هه‌ربۆیه‌ گه‌ریلا به‌ دڵێکی خۆش و ئارام ئامانجی خۆیان سه‌رخست و له‌ شنگال ده‌کشێنه‌وه".

News Code 12815

Your Comment

You are replying to: .
captcha