بەپێی هەواڵی کوردپرێس له نامه‌یێكدا بۆ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، بۆریس جۆنسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، پیرۆزباییى جه‌ژنى نه‌ورۆزی کرد و له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "به بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، پیرۆزبایى له خۆتان و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م. ساڵى ڕابردوو له شه‌ڕى داعشدا هه‌رێمى كورستان و گه‌لى كورد قاره‌مانییه‌تى و قوربانیدانێكى مه‌زن و میوانپه‌روه‌رییێكى گه‌و‌ره‌ى له پێشوازی كردنى ژماره‌یێكى زۆرى ئاواره و په‌نابه‌ران، نیشان دا".
بۆریس جۆنسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له نامه‌كه‌یدا بۆ نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى، "ئێستا ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ بنیاتنانى ئاینده‌یێكى سه‌قامگیرتر و دیموكراسى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه‌یش، چاومان له‌وه‌یه هاوكارى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتاندا بكه‌ین."
له كۆتاییى نامه‌كه‌یدا بۆ نێچیرڤان بارزانى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌ڵێت: هیوادارین له كاتێكى داهاتووى ئه‌مساڵدا به‌ڕێزتان له له‌نده‌ن ببینین، هیواى نه‌ورۆزێكى خۆش و ئارام و ساڵێكى سه‌ركه‌وتووتان بۆ ده‌خوازم.
بۆریس جۆنسۆن نامه‌كه‌ى بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به پارچه‌یێك له سروودى ناودارى نه‌ورۆز ته‌واو ده‌كات و ده‌نووسێت: ئه‌م ڕۆژى ساڵى تازه‌یه، نه‌ورۆزه هاته‌وه
Your Comment