کوژراوێک و دوو بریندار دەرەنجامی پێکدادانی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ پەکەکە لە پارێزگای باتمان

بەشی تورکیا- بەهۆی پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە لە پارێزگای کوردنشینی باتمانی ئەو وڵاتە سەربازێکی سوپای تورکیا کوژراو دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پێکدادانی نێوان هێزی سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەی کوێستانی ماوا لە کەرجۆشی پارێزگای کوردنشینی باتمان سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی دژ بە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچە دارستانییەکانی کوێستانی ماوا دەست پێکردووە و بەیانیی ئەوڕۆ پاش دۆزینەوەی بنکەی پەکەکە دوو لایەن لێکیان دا.

پاش کوژران و بریندار بوونی ئەو سێ هێزەی سوپای تورکیا هێزی کۆمەکی نێردراوەتە ناوچەکە و پێکدادان لە ئاسمان و وشکاییەوە بەردەوامە.

سەرچاوە: هەواڵدەریی هابەر٧

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١

News Code 12809

Your Comment

You are replying to: .
captcha