بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا بە بیانووی ئەوەی پەئەدە سەر بە پارتیی کرێکارانی کوردستانە هێرشی کردە سەر عەفرین و ئەو شارەی داگیر کرد و باسی لەوەش کردووە هەر بەم هۆکارەوە دەیهەوێ دیکەی شارەکانی کوردستانی سووریاش داگیر بکات. هاوکات لەگەڵ ئەم هەڵمەتە، تورکیا هێرسێکی چڕی دژ بە بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە عێراق و سووریا دەست پێکردووە و هەڕەشەی لەوەش کردووە شەنگالیش دەکاتە ئامانج کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بە قەندیلی دووهەم ناوی دەرکردووە. پەکەکەش لە کاردانەوە بەو هەڕەشەیە ڕایگەیاندووە ناوچەکە چۆڵ دەکات.
بەڵام سۆنێر جاگپتای توێژەری باڵای پرسی تورکیا و بەڕیوەبەری توێژینەوەکانی تورکیا لە ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵاتی ناڤێنی واشنتۆن بڕوای وایە ئامانجی تورکیا لە هێرشی هەمەلایەنە بۆسەر پەکەکە لە عێراق و سووریا و هەموو دەستوپێوەندەکانی لەو دوو وڵاتە ئەوەیە ئەو گرووپە بۆسەر مێزی دانوستاندن ڕابکێشێت.
جاگپتای لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا دەنووسێت: تورکیا لە ئێستادا دەیهەوێ کاتێک خولێکی دیکە لە دانوستاندنەکان دەست پێبکات کە پەکەکە لاواز بێت و ئەمریکاش لەم کارەی تورکیا هەمبەر پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پشتیوانی دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١
Your Comment