ئەردۆغان لە وتەکانی ماکرۆن سەبارەت بە عەفرین ناڕاحەتە

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا لە پێوەندییێکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی ئیمانۆئێل ماکرۆن ناڕەحەتیی خۆی هەمبەر هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ئەورووپا و بەتایبەت فەرانسە هەمبەر پرسی عەفرین دەربڕی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە لەگەڵ هاوتا فەرانسییەکەی خۆی سەبارەت بە پێوەندییە دوولایەنەکان و دۆخی ناوچەکە گفتوگۆی کرد.

ئەردۆغان وێڕای ئیدانە کردنی ڕووداووی بارمتەگیری و تیرۆریستیی باکووری فەرانسە هەندێک زانیاریی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوونەوە ئاراستەی ماکرۆن کرد و ناڕەحەتیی خۆی دەربڕی هەمبەر هەندێک وتەی بێسەر و بن کە لەبارەی عەفرینەوە باس دەکرێت.

سەرۆک‌کۆماری تورکیا جەختی لەوە کردۆتەوە وڵاتەکەی بۆ دابین کردنی ئاسایش و سڕینەوەی هەڕەشەی ئەمنیی گرووپە تیرۆریستییەکان باکووری سوریا پاکسازی دەکات و ئاسایش و ئاسوودەیی بۆ خەڵکی ناوچەکە دابین دەکات.

سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١

News Code 12799

Your Comment

You are replying to: .
captcha