ئامانج لە ناردنەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک جیابوونەوە لە عێراقە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پارلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات هێزی پێشمەرگە هێزێکی نەتەوەیی نییە و دەشڵێت: هاتنەوەی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکووک بە بیانووی پشتیوای لە هەڵبژاردنی پارلەمانی بە ئامانجی مسۆگەر کردنی گەڵاڵە جیایی خوازانەکانی ئەو هێزە ئەنجام دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد سەهیوود لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی " المعلومه" باسی لەوە کرد سەرکردەی ئێستای هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدەن لە کەرکووک پیلان بگێڕن و ئاژاوە بنێنەوە و وتیشی: ئامانج لە ناردنەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو شارە جێبەجێ کردنی پیلانە جیایی خوازانەکانی ئەو هێزەیە.

سەیهوود وتیشی پێشمەرگە هێزێکی نەتەوەیی نییە و لە ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمان وەرناگرێت و ئامادە بوونیان لە کەرکووک بە فەرمانی بنەماڵەی حاکم لە هەرێم بە ئامانجی زاڵ بوون بەسەر ئەو پارێزگایە ئەنجام دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12792

Your Comment

You are replying to: .
captcha