سێبەری شەڕی ناوخۆ و هەڕەشەی دوو ئیداره‌یی تا ڕاده‌ی دوو هه‌رێمی لە کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی نامه‌یێكی به‌په‌له‌ی سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دۆخی سیاسی و ئه‌منی و دارایی سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان و ئاراسته‌ی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كراوه‌، كه‌ به‌پێی نامه‌كه‌، هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان له‌به‌رده‌م پێنج هه‌ڕه‌شه‌ی جدیدان.

کوردپرێس- به‌پێی نامه‌ (به‌په‌له ‌و نهێنی)یه‌كه‌ی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر كه‌ له‌ رۆژی 22ی 12ی 2017 ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كردووه‌، هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رپابوونی شه‌ڕی ناوخۆ، دوو ئیداره‌یی تا ڕاده‌ی دوو هه‌رێمی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیتحادی و فه‌رزكردنی هێزی سه‌ربازیی یه‌كێتی و پارتی له‌ ناوچه‌كانی خۆیاندا.

له‌نامه‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانیدا، سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕووی چاره‌سه‌ر و رێوشوێنی به‌په‌له‌ بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم، هاتووه‌:" خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان (ئه‌نجام)ن، ئه‌نجامی شكستی سیستمی حیزبی و حكومی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و فه‌رهه‌نگیی وڵاتن، هاووڵاتییان و خۆپیشانده‌ران و میدیاكان و دامه‌زراوه‌ حكوومییه‌كان قوربانین، قوربانیی ململانێی ناڕه‌وای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و باڵ و ئۆرگان و كه‌سه‌ ده‌ستدرێژه‌كانی ناو هه‌موو لایه‌نه‌كان".

هاوکات پارێزگای سلێمانی له‌دژی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی توركیا بۆ ده‌ست پێنه‌كردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانیی ئه‌و وڵاته‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی هاته ‌ده‌نگ ‌و په‌یامێك ئاراسته‌ی توركیا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: "سلێمانی پاڵپشتی تیرۆر ناكات، به‌ڵكوو له‌پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ تیرۆر تێكشكێنرا".

پێشتر بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند: له‌ 23ی 3ی 2018، گه‌شتی ئاسمانیی نێوان توركیا و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ناگرێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و پارێزگایه‌ پشتیوانی تیرۆر دژی توركیا ده‌كات.

News Code 12791

Your Comment

You are replying to: .
captcha