ئەندامێکی هەدەپە بە تاوانی وتاردان لە ئاهەنگی نەورۆز دەستگیر کرا

بەشی تورکیا- گولسووم ئاق ئوغڵوو ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی دیموکراتیکی گەلان بە تاوانی وتاردان لە ئاهەنگی نەورۆزی ٢٠١٨ لە شاری ئەرگێنی پارێزگای تەکیرداغ دەستگیر کرا و بە حوکمی دادگا خرایە زیندان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گولسووم ئاق ئوغڵوو ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی دیموکراتیکی گەلان بە تاوانی وتاردان و قسە کردن لە ئاهەنگی جێژنی نەورۆزی ٢٠١٨ لە شاری ئەرگێنی سەر بە پارێزگای تەکیرداغی تورکیا لەگەڵ ٥ ئەندامی دیکەی ئەو پارتە تۆمەتی بانگەشە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان خرایە پاڵیان و لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کران.

پاش گواستنەوەی ئەو شەش کەسە بۆ دادگای ناوچەی چورلۆی تەکیرداغ، گولسووم ئاق ئوغڵوو بە حوکمی قازی زیندانی کرا و ئەو ٥ کەسەکەی دیکەش بە مەرج ئازاد کران.

سەرچاوە: هەواڵدەریی هابەر ٧

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12789

Your Comment

You are replying to: .
captcha