بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گولسووم ئاق ئوغڵوو ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی دیموکراتیکی گەلان بە تاوانی وتاردان و قسە کردن لە ئاهەنگی جێژنی نەورۆزی ٢٠١٨ لە شاری ئەرگێنی سەر بە پارێزگای تەکیرداغی تورکیا لەگەڵ ٥ ئەندامی دیکەی ئەو پارتە تۆمەتی بانگەشە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان خرایە پاڵیان و لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کران.
پاش گواستنەوەی ئەو شەش کەسە بۆ دادگای ناوچەی چورلۆی تەکیرداغ، گولسووم ئاق ئوغڵوو بە حوکمی قازی زیندانی کرا و ئەو ٥ کەسەکەی دیکەش بە مەرج ئازاد کران.
سەرچاوە: هەواڵدەریی هابەر ٧
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment