بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژەنراڵ برایان ڕافلێر لە میانەی سەردانی مەزارگەی مەلا مستەفا بارزانی لە ناوچەی بارزانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤ سەبارەت بە دۆخی عەفرین و کەرکووک ڕایگەیاند هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی هەوڵ دەدات هەموو لایەنەکان لە ئاشتیدا بن و خوازیاری ئەوەیە هێزی پێمەرگە و هێزەکانی عێراقی فیدراڵ هاوشانی یەک دژ بە دوژمنانیان شەڕ بکەن.
ناوبراو هەروەها جەختی لەوە کردەوە ئەوەیئێستا لە عەفریندا ڕوو دەدات جێگای نیگەرانیی هاوپەیمانیی نێونەتەوەییی دژە داعشە و شەڕ و پێکدادانی عەفرین دەبێ ڕاوەستێت. حکوومەتی ئەمریکا لە ئاستێکی باڵادا خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی تورکیا بۆ ڕاوەستاندنی ئەو شەڕەیە و هێوادارین ئاشتی بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment