هاوپەیمانیی نێونەتەوەییی دژە داعش داوای ڕاوەستانی شەڕ لە عەفرین دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی هێزی نێونەتەوەیی دژە داعش لە هەرێمی کوردستانی عێراق وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر پشتیوانیی ئەو هێزە لە کورد باسی لەوە کرد هێزەکەی لەگەڵ تورکیا بۆ گەڕانەوەی سەقام بۆ عەفرین گفتوگۆ دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژەنراڵ برایان ڕافلێر لە میانەی سەردانی مەزارگەی مەلا مستەفا بارزانی لە ناوچەی بارزانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤ سەبارەت بە دۆخی عەفرین و کەرکووک ڕای‌گەیاند هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی هەوڵ دەدات هەموو لایەنەکان لە ئاشتیدا بن و خوازیاری ئەوەیە هێزی پێمەرگە و هێزەکانی عێراقی فیدراڵ هاوشانی یەک دژ بە دوژمنانیان شەڕ بکەن.

ناوبراو هەروەها جەختی لەوە کردەوە ئەوەیئێستا لە عەفریندا ڕوو دەدات جێگای نیگەرانیی هاوپەیمانیی نێونەتەوەییی دژە داعشە و شەڕ و پێکدادانی عەفرین دەبێ ڕاوەستێت. حکوومەتی ئەمریکا لە ئاستێکی باڵادا خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی تورکیا بۆ ڕاوەستاندنی ئەو شەڕەیە و هێوادارین ئاشتی بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12782

Your Comment

You are replying to: .
captcha