بەریتانیا لە دۆخی عەفرین و هێرشی تورکیا بۆ باکووری سووریا نیگەرانە

بەشی جیهان- بۆریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین و دیکەی ناوچەکانی باکووری سووریا یەکێک لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی شەڕی ناوخۆی سووریایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی ئێستای باکووری سووریا بەتایبەت عەفرین، لە تورکیا و هاوپەیمانە سەربزێوەکانی داوای کرد لە سووریا دان بە خۆدا بگرن.

جانسۆن چوار ڕۆژ باش داگیر بوونی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا و سەربزێوانی سوپای ئازادی سووریا ڕای‌گەیاندووە وەکوو وەزیری دەرەوەی بەریتانیا تەواو لە دۆخی عەفرین و ئەوەی لەو ناوچەیەدا ڕوو دەدات ئاگادارە.

هاوکات وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پشتیوانیی لە مافی تورکیا کرد بۆ بەرگری هەمبەر هەڕەشەکانی پەکەکە و وتیشی: ئێمە نیگەرانی هەموو ڕووداوەکانین و ئەمەشمان بە هاوکارانی تورکمان ڕاگەیاندووە.

بۆریس جانسۆن داوای لە تورکیا و هاوپەیمانە سەربزێوەکانی کردووە دان بەخۆدا بگرن چوونکە جووڵە سەربازییەکانی ئەوان یەکێکە لە سەرەکیترین نیگەرانییەکانی شەڕی ناوخۆی سووریا.

سەرچاوە: سکۆتلەند تێلگراف

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12779

Your Comment

You are replying to: .
captcha