بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی ئێستای باکووری سووریا بەتایبەت عەفرین، لە تورکیا و هاوپەیمانە سەربزێوەکانی داوای کرد لە سووریا دان بە خۆدا بگرن.
جانسۆن چوار ڕۆژ باش داگیر بوونی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا و سەربزێوانی سوپای ئازادی سووریا ڕایگەیاندووە وەکوو وەزیری دەرەوەی بەریتانیا تەواو لە دۆخی عەفرین و ئەوەی لەو ناوچەیەدا ڕوو دەدات ئاگادارە.
هاوکات وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پشتیوانیی لە مافی تورکیا کرد بۆ بەرگری هەمبەر هەڕەشەکانی پەکەکە و وتیشی: ئێمە نیگەرانی هەموو ڕووداوەکانین و ئەمەشمان بە هاوکارانی تورکمان ڕاگەیاندووە.
بۆریس جانسۆن داوای لە تورکیا و هاوپەیمانە سەربزێوەکانی کردووە دان بەخۆدا بگرن چوونکە جووڵە سەربازییەکانی ئەوان یەکێکە لە سەرەکیترین نیگەرانییەکانی شەڕی ناوخۆی سووریا.
سەرچاوە: سکۆتلەند تێلگراف
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment