بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی تورکیا مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو، سه‌باره‌ت ده‌نگۆكانی تاڵانكاری له عه‌فرین رایگه‌یاند: ناكرێ هێزه ئه‌منییه‌كانمان یان سوپای سووریای ئازاد و هیچ كه‌سێك وه‌ك په‌كه‌كه‌ی لێ بێ، كه‌س رێگه به‌وه نادات.
له‌باره‌ی مەنبەجیشەوە گوتی: "ئه‌گه‌ر پلانه‌كه‌ی ئێمە کە بە ئەمریکامان پێشنیار کردووە جێبه‌جێ نه‌كرێ، پێویسته تیرۆریستان له‌وێ له‌ناوببرێن. دوای ده‌رچوونی یه‌په‌گه له مەنبەج، ده‌سه‌ڵات و پێكهاته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌وه دیاریی ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها گوتی : قسه‌كه‌ی سه‌ركۆمار كه ده‌ڵێت له‌وانه‌یه شه‌وێك له ناكاو بێین، شنگال و قه‌ندیل و هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌گرێته‌وه كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی لێیه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرای كرد ئه‌مڕۆ سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و رایگه‌یاند: پێمانوایه تره‌مپ خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكاته‌وه. به‌ڵام پێویستی به‌وه‌یه كه‌مێك زیاتر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سیستمه‌كه‌دا هه‌بێت.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment