ڕاست و درۆی ڕێككه‌وتنی توركیا‌ و عێراق بۆ لێدانی په‌كه‌كه‌ له‌نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان

بەشی تورکیا- هەندێک لە میدیاکان باس لە ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و عێراق له‌باره‌ی لێدان له‌بنكه ‌‌و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) دەکەن هاوکات ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق هەواڵی ئەو ڕێککەوتنە ڕەت دەکاتەوە.

کوردپرێس- ئاژانسی سۆمەریە نیوز بڵاوی کردۆتەوە کە پاش ئه‌وه‌ی سوپای توركیا به‌قوڵایی 15 كیلۆمه‌تر له‌شكركێشیی بۆ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان كرد، باڵیۆزی توركیا له ‌عێراق ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ نێو خاكی عێراق‌ و به‌ دیاریكراویش بۆ سیده‌كان، له ‌ئه‌نجامی ڕێككه‌وتنی نێوان توركیا و عێراق بووه.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه‌، "ئۆپه‌راسیۆنی هێرش كردنه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌به‌زاندنی سنووره‌كانی عێراق له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، هاوكات حكوومه‌تی هه‌ردوو وڵات له‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌و ڕووه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن".

له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا بووه‌، "عێراق ڕه‌زامه‌ندیی داوه‌ له‌هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی ژماره‌یێكی دیاری كراو له‌سوپای توركیا بۆ نێو خاكی عێراق، هاوكات له‌ڕووی هه‌واڵگریشه‌وه‌ عێراق هاوكاریی توركیا ده‌كات، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ عێراق ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاری كردنی فڕۆكه‌كانی توركیا ته‌رخان ده‌كات".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌ هاتووه‌، "توركیا به‌دیاری كراوی ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر قه‌زای شه‌نگال، كه‌ ئێستا گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌وێ بوونیان هه‌یه‌".

هاوكات به‌وته‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی عێراق، وڵاته‌كه‌ی هیچ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ توركیا بۆ لێدان له‌په‌كه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌.

News Code 12770

Your Comment

You are replying to: .
captcha