کونترۆڵی منبج وەکوو کونترۆڵی عەفرین ئاسان نابێت

بەشی تورکیا- ئوزتورک یڵماز، جێگری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ئاماژەی دا بە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون لە عەفرین و وتی کونترۆڵی منبج وەکوو عەفرین ئاسان نابێت، تورکیا دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی فورات لەگەڵ ئێران و عێراق هاوکاری بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپربێس، ئوزتورک یڵماز، جێگری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا دەڵێت: منبج زۆر گرینگە بەڵام کونترۆڵ کردنی وەکوو عەفرین ئاسان نابێت چوونکە ئەو هێزانەی عەفرینیان چۆڵ کردووە ئێستا لە منبج کۆ بوونەتەوە، بۆیەش هێزێکی زۆر لەو ناوچەیە جێگیر کراون. ئەگەر تورکیا بە تەنها هەنگاو هەڵبگرێت تێچوویێکی زۆری دەبێت.

ناوبراو لە درێژەدا وتی ئەو پێکهاتەیە کە لە ڕۆژهەڵاتی فوراتدا دروست بووە، لە ڕاستیدا هەوڵێکە دژی تورکیا و سووریا و عێراق هەروەها بۆ ڕێگری کردن لە ئێرانە، پشتیوانانی ئەو گەڵاڵەیە دیارن چ کەسانێکن، بۆیەش پاکسازیی ئەو پێکهاتەیە تەنها بە هاوکاریی ئەم وڵاتانە (ئاماژە بە ئێران،تورکیا، سووریا و عێراق) ئیمکانی دەبێت.

یڵماز درێژەی دا ئەگەر پێویست بێت ئێران، تورکیا، سووریا و عێراق دەبێت هاوکاری یەک بکەن کە زیانەکانی تورکیا دابەزێت.

سەرچاوە: کەناڵی NTV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12733

Your Comment

You are replying to: .
captcha