ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون، ئۆپەراسیۆنێکی دژە تیرۆرە

بەشی تورکیا- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی کاردانەوەی هەمبەر لێدوانی ئەمریکا لە بارەی عەفرین پیشان دا و دەڵێت: "بەرپرسانی ئەمریکا ھێشتا لە ھۆکار و ئامانج و گرنگی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون تێ نەگەیشتوون یاخود وا نیشان دەدەن کە نایانەوێت تێ بگەن. ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون ئۆپەراسیۆنێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ھیزەر ناوێرت نیشان دا.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: "بەرپرسانی ئەمریکا ھێشتا لە ھۆکار و ئامانج و گرنگی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون تێ نەگەیشتوون یاخود وا نیشان دەدەن کە نایانەوێت تێ بگەن. ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون ئۆپەراسیۆنێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە".

حامی ئاکسۆی گوتیشی: "بێگومان ئۆپەراسیۆنەکە خەڵکی مەدەنی ناکاتە ئامانج، بە پێچەوانەوە ئامانجی رزگار کردنی خەڵکی مەدەنییە لە فشار و زۆرداری رێکخراوی تیرۆریستی. ھاوکات لە پێناو زیان نەگەیشتن بە خەڵکی، سەرجەم رێوشوێنێکی پێویست گیرایەبەر و رێگە بۆ گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی مەدەنی دەستەبەر کرا".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ھەروەھا وتیشی: "دەنگۆی ئەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە دژی تیرۆریستان لە عەفرین بەڕێوە چوو، زیان بە بەرەنگاربوونەوەی داعش دەگەیەنێت لە ھەموو رووێکەوە بێ بنەمایە. ئەو ھەڵوێستە کە لە بنەڕەتدا زیان بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سووریا دەگەیەنێت، بەکار ھێنانی گرووپێکی تیرۆریستییە بەرامبەر بە رێکخراوێکی تیرۆریستی و چاوپۆشینە لە ھەر ئەمری واقعێک و گۆڕینی دیمۆگرافیای گۆڕەپانەکە".

سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12731

Your Comment

You are replying to: .
captcha