کوردپرێس: لە ڕاگەیێندراوەکەی پەرلەمانتارانی نەوی نوێ‌دا کە بریتین لە (دیاری ئه‌نوه‌ر، سیروان بابان، مه‌م بورهان قانع) وێڕای جه‌خت کردنه‌وه له ره‌ت کردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانی، رایانگه‌یاندووه، به فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ راده‌گه‌یه‌نن و وه‌کوو په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی کوردستاندا ده‌مێننه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یانه:
راگه‌یاندراوێک بۆ خه‌ڵکی کوردستان
وه‌کوو ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ڵێنمان به ده‌نگده‌رانمان دابوو، به هه‌موو شێوه‌یێک مووچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانیی ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاران بڕاوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بێت ئاماده‌ین ده‌سته‌به‌رداری مووچه‌ی پارله‌مانیی خۆمانیش ببین.
چه‌ند مانگێکیشه به‌هۆی به‌لارێدا بردنی فراکسیۆن و جووڵانه‌وه‌ی "نه‌وه‌ی نوێ"وه له‌لایه‌ن سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌که‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییێکمان به فراکسیۆن و جووڵانه‌وه‌که‌وه نه‌ماوه، هه‌ربۆیه له ئێستایشه‌وه به فه‌رمیی جیابوونه‌وه‌ی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و وه‌کوو په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌مێنینه‌وه.
ئێمه خه‌ڵکانێکین، پاره‌ی خه‌ڵکمان نه‌خواردووه و پاره‌ی حکوومه‌تیشمان لانییه (به‌ڵکوو پاره‌یشمان لای حکوومه‌ته) و "موزایه‌ده"یش به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران و هاوپیشه و خه‌ڵکانی غه‌درالێکراوی کوردستان-ه‌وه ناکه‌ین و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین هه‌میشه له سه‌نگه‌ری به‌رگری کردندا ده‌بین له ماف و داخوازیی ره‌وای ده‌نگده‌ران و خه‌ڵکی جوامێری کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment