ڕۆحانی پیرۆزبایی له‌ پووتین ده‌کات

به‌شی ئێران- سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ڕێگای په‌یامێکه‌وه‌ سه‌رکه‌وتنی ڤیلادیمیر پووتین له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ڕووسیای پیرۆزبایی کرد و جه‌ختی که‌رده‌وه‌ تاران ئاماده‌ی به‌ربڵاو کردنه‌وه‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ فێدراسیۆنی ڕووسیایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆک‌کۆمار حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ په‌یامێکدا سه‌رکه‌وتنی به‌بڕشتی ڤیلادیمیر پووتین له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی فێدراسیۆنی ڕووسیای پیرۆزبایی کرد و جه‌ختیشی له‌وه‌ کرده‌وه‌ تاران ئاماده‌یه‌ پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ مۆسکۆ له‌ هه‌موو بواره‌کانی دوولایه‌نه‌، هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌یی چڕتر بکاته‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک کۆمار به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

بسم الله الرحمن الرحیم

به‌ڕێز ڤیلادیمیر ڤیلادیمیریچ پووتین

سه‌رکۆماری فێدراسیۆنی ڕووسیا

به‌ڕێوه‌چوونی شیاوی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و سه‌رکه‌وتنی به‌هێزی جه‌نابتان بوو به‌ هۆی خۆشحاڵی و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ لێتان پیرۆزبایی ده‌که‌م و دڵنیام له‌ خولی نوێی سه‌رۆکایه‌تیتاندا پێوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات گه‌شه‌ ده‌سێنێت.

وێڕای ده‌ربڕینی به‌خته‌وه‌ری له‌ پێشڕه‌وتی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ڕای‌ده‌گه‌یێنم که‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماده‌یه‌ پێوه‌ندییه‌ دوو لایه‌نه‌کان و پێوه‌ندییه‌کانی بواری هه‌رێمایه‌تی و نێونه‌ته‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتی ڕووسیا چڕ و به‌ربڵاوتر بکاته‌وه‌.

ته‌ندروستیی ئێوه‌ و سه‌ربه‌رزیی گه‌لی فێدراسیۆنی ڕووسیا هیوامه‌.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی

News Code 12717

Your Comment

You are replying to: .
captcha