فڕۆکه‌یێک له‌ سعوودیه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ گه‌یشته‌ هه‌ولێر

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای قه‌ده‌خه ‌کردنی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ فڕۆکه‌یێک له‌ سعوودیه‌وه‌ گه‌یشته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حاجی ڕه‌سووڵ خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ گرووپی کۆمپانیاکانی خۆشناو به‌ تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 18ی مارچ یه‌که‌م گه‌شتی ئاسمانیی فلای ناس له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی جه‌دده‌ بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ئه‌نجام درا.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: هه‌فتانه‌ چوار گه‌شت له‌ هه‌ولێر بۆ جه‌دده‌ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن و به‌رده‌وامیش ده‌بن.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ ڕووداو گه‌یشتوون هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه‌ کاژێر 16:00 یه‌که‌م فڕۆکه‌ی هێڵی ئاسمانیی فلای دوبه‌ی به‌ زیاتر له‌ 100 سه‌رنشینه‌وه‌ ده‌گاته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و هه‌مان ڕۆژ کاژێر 17:20 خوله‌ک له‌ هه‌ولێره‌وه‌ و به‌ 164 سه‌رنشینه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دوبه‌ی.

وه‌کوو کاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر گشتپرسییی هه‌رێمی کوردستان، حکوومه‌تی عێراق 25ی ئه‌یلوولی 2017 کۆمه‌ڵێک سزای به‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا سه‌پاند و یه‌کێک له‌ سزاکان ڕاگرتنی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی هه‌ر دوو فڕۆکه‌خانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی هه‌لێر و سلێمانی بوو و دوای تێپه‌ڕبوونی 5 مانگ و نیویش به‌ سه‌ر داخستنیان به‌ فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ ڕۆژی 15ی مارچ هه‌ر دوو فڕۆکه‌خانه‌که‌ کرانه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12707

Your Comment

You are replying to: .
captcha