بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵنێری ئەلمەیادین لە پارێزگای حەڵەبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا دوانیوەڕۆی ئەوڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند بەراورد دەکرێت نزیکەی ٧٠٠ هەزار کەس لە ناوچەی عەفرین ئاوارە بوونە.
هەر بەو پێیە خەڵک ناوچەکە بە ئێش وئازارێکی زۆرەوە و بە پێی پیادە ناوچەکەیان چۆڵ دەکەن و ژمارەیێک لەو ئاوارانە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری ئەلمەیادین وێڕای ئاماژە بە سەختی و ئازار و کەمبوونی خۆراک دەریان بڕیوە لە ترسی بوردومانی عەفرین لەلایەن تورکیاوە شاریان چۆڵ کردووە و ئێستاکە سەرپەنایان نییە.
هەواڵنێری ئەلمەیادین ڕاشیگەیاندووە هێزەکانی مانگی سووری سووریا لە شوێنی ئاوارەکانی عەفرین ئامادە بوونە و خەڵکی حەڵەبیش ئامادەیی خۆیان بۆ یارمەتیی ئاوارەکان ڕاگەیاندووە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment