بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خۆبەڕێوەبەرایەتی ئیداری، جڤاکی و سەربازی هەرێمی عەفرین، لە کانتۆنێ عەفرین کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیان لە سەر دوایین بارودۆخی عەفرین ڕێکخست.
لە لێدوانە هاوبەشەکەدا، ڕاگەیەندرا : "بەرخۆدانی سەردەم بەردەوامە لە عەفرین و کۆتایی نەهاتووە و بانگەشەکانی ئەردۆغان بۆ سەرکەوتن لە عەفرین پووچ و بێ بنەمان و هەر چۆن لە ماوەی ٥٨ شەو و ڕۆژی ڕابردوودا بەرخودان بەردەوام بووە، لە ئەمڕۆ بە دواوەش دیسان و بەهێزتر درێژەی پێ دەدرێت".
لە لیدوانەکەدا، ئاماژە درا بە ئامانج گرتنی مەدەنیەکان لە لایەن ڕژێمی تورکیا و سوپای ئازاد بە بەرچاوی دونیاوە، کە تا ئێستا کوژرانی سەدان هاوڵاتی لێکەوتووەتەوە و هەر لە بەر ئەوەش بووە کە بڕیاری چۆڵ کردنی عەفرین لە مەدەنیەکان دراوە.
هاوکات جەخت کرایەوە، ئیدی لە ئەمڕۆ بە دواوە هەموو شوێنکێ عەفرینی داگیرکراوی عەفرین دەبێتە ئامانجی چالاکی شەڕڤانان و ڕێگە نادەن بە ئاسانی داگیرکەران تێیاندا بحەسێنەوە و ئەوەش تا دەرکردنیان لە دوایین بستی خاکی عەفرین بەردەوام دەبێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment