به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماریکسی مێرکادۆ وته‌بێژی یوونیسێف له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان باس له‌وه ده‌کات ده‌یان منداڵ له هێرشه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر عه‌فرین کوژراون و زۆر زیاتر له‌وه‌ش بریندار بوونه.
مێرکادۆ له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ڕاپۆرته مه‌یدانییه‌کانی ناوچه‌ی عه‌فرین نیشان ده‌ده‌ن له ده‌سپێکی شه‌ڕه‌که‌وه تا ئێستا ده‌یان منداڵ کوژراون و ژماره‌یێکی زیاتریش بریندار بوونه.
سه‌باره‌ت به دۆخی عه‌فرین به‌تایبه‌ت منداڵان وتیشی: له ماوه‌ی 10 ڕۆژی ڕابردوودا منداڵان و بنه‌ماڵه‌کانی دانیشتووی عه‌فرین کێشه‌ی ئاویان بوووه و ئاوی سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌کانی شاریان لێ بڕاوه و بۆ دابین کردنی ئاو ناچار بوون ئاوی نه‌پاڵێوراو و چاڵاو به‌کار بهێنن. ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی تووش بوون به نه‌خۆشینی هه‌یه و 250 هه‌زار که‌س ئه‌و مه‌ترسییه‌یان له‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها باسی له داخرانی قوتابخانه و ئاواره بوونی سه‌دان منداڵ کرد که له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کانیان له ترسی شه‌ڕ حهفرینیان چۆڵ کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60105
Your Comment