هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، شەڕی سووریا دەباتە قۆناخێکی مەترسیدارەوە

بەشی جیهان- بلوومبێرگ دەنووسێت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، شەڕی سووریا دەچێتە قۆناخێکی مەترسیدارەوە و یاریکەرانی شەڕی سووریا تووشی ڕووبەڕووبوونەوەیێکی نوێ لەو وڵاتە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، 58 ڕۆژ بە سەر هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین تێدەپەڕێت و بەگوێرەی هەندێک ڕاپۆرتی پشتڕاست نەکراو سوپای ئازاد کە ڕۆڵی هێزی وشکێنیی تورکیای بوو، گەیشتۆتەسە شاری عەفرین لە باکووری سووریا. تورکیا بە بیانووی ئەوەی کە بوونی هێزی کورد لە سنوورەکانیدا مەترسی بۆ سەر وڵاتەکەی دروست دەکات هێرشی سەربازیی کردە سەر عەفرین.

کەناڵی بلوومبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت: دەوڵەتی بەشار ئەسەد کە لە لایەن هاوپەیمانانی بە هێزەوە پشتیوانیی لێدەکرێت پاش 7 ساڵ شەڕی ناخۆیی لە سووریا بەنیازە دووبارە دەست بەسەر چەند ناوچەیێکی وڵاتەکەیدا بگرێتەوە بەڵام شەڕی عەفرین و هەوڵی تورکیا دوورنواڕی شەڕی ناڕوون کردەوە.

بەگوێرەی نووسراوەی بلوومبێرگ، هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، شەڕی سووریا دەباتە قۆناخێکی مەترسیدارەوە و یاریکەرانی شەڕی سووریا تووشی ڕووبەڕووبوونەوەیێکی نوێ لەو وڵاتە دەکات. نیشانەکانی تەشەنەسەندنی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکان سەری هەڵداوە و ئەگەری سەرهەڵدان و بەهێز بوونی داعش لە دەیرەزوور و ڕەقە بە هۆی چۆڵ کردنی ئەو ناوچانە لە لایەن هێزە کوردییەکانەوە هەیە. هەروەها ئەردۆغان جەختی کردووە کە لە ناوچەکانی باکووری سووریا دەمێنێتەوە و ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی یاریکەرانی شەڕ لەوان ئەمریکا و ڕووسیا لە سووریا هەیە.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەی بلوومبێرگدا ئاماژ دراوە کە بە ئاوڕدانەوە لەوەیکە ئەردۆغان نایەوێت پاش داگیر کردنی عەفرین کونترۆڵی ئەو شارە ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بکاتەوە و بەردەوام جەخت لەسەر شەڕ لەگەڵ کوردەکانی سووریا دەکات لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی زلهێزەکان لە سووریا شەڕی ئەو وڵاتە دەچێتە قۆناخێکی مەترسیدارەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12688

Your Comment

You are replying to: .
captcha