به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به شێوازی خواره‌وه‌یه:
به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی نه‌ورۆز، پیرۆزباییێكی گه‌رم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و تێكڕای هاووڵاتیانی كوردستانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین. هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی شادی و ئارامی و ده‌رچوون له گرفت و قه‌یرانه‌كان.
به‌م بۆنه‌یشه‌وه به هاووڵاتییانی به‌ڕێزی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یێنین پشووی جه‌ژنی نه‌ورۆز له ڕۆژی سێشه‌ممه 2018.03.20 ده‌ست پێده‌كات و ڕۆژانی 21 و 22 و 23ش ده‌بنه پشووی فه‌رمی و ڕۆژی 2018.03.25 ده‌وامی ئاسایی ده‌ست پێده‌كاته‌وه .
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment