سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زاییی سه‌رکۆمار بودجه‌ی 2018ی عێراق جێبه‌جێ ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یاساناسێکی عێراقی ده‌ڵێت: پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زاییی سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق حه‌رب به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: به‌پێی ده‌ستووری عێراق فوئاد مه‌عسووم سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته‌ مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ پڕۆژه‌یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی گشتیی ئه‌مساڵ بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

ناوبراو گوتیشی: ده‌بوا فوئاد مه‌عسووم له‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ سکاڵای بۆ دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق به‌رز بکردبا هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و پڕۆژه‌یاسا سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زاییی سه‌رکۆمار جێبه‌جێ ده‌کرێت.

تارق حه‌رب جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر فوئاد مه‌عسووم سه‌باره‌ت به‌ خاڵه‌ نایاسایییه‌کان له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق سکاڵای بۆ دادگه‌ی فیدڕاڵ به‌رز بکردبا هه‌مدیسان زیاتر له‌ 90 له‌سه‌دی ئه‌و خاڵانه‌ له‌ دادگه‌دا ڕه‌ت ده‌کرایه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12682

Your Comment

You are replying to: .
captcha