به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ری نێت کۆم، کۆمپانیای ئیستارت ئاپی ئه‌مریکی پلانی هه‌یه له داهاتوودا پڕۆژه‌ی هه‌ڵگرتنی زانیاری له مێشکی مرۆڤدا تاقی بکاته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و تاقی کردنه‌وه‌یش سه‌رکه‌وتوو بوو پڕۆژه‌که بۆ ئه‌و که‌سانه به کار ده‌هێندرێت که نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌یان هه‌یه.
هه‌ر به گوێره‌ی هه‌واڵه‌که ئه‌و شوێنه‌ی مێشک که زانیارییه‌کانی لێ هه‌ڵده‌گیرێت ده‌توانرێت له هه‌موو کاتێکدا سوودی لێ وه‌ربگیردرێت بۆ نموونه له سه‌رده‌می گه‌نجێتیدا ڕووداوێک ڕووی دابێت ئه‌وه له ته‌مه‌نی پیرێتیدا ده‌توانرێت به ئاسانی ڕووداوه‌که به ته‌واوی بیر لێ بکرێته‌وه و ئه‌و که‌سه بۆ ده‌وروبه‌ری خۆی باسی بکاته‌وه.
زۆرێک له پسپۆرانی ته‌کنه‌لۆژیا و ته‌ندروستی باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌و کرداره بۆ مرۆڤی ئاسایی پێویست نییه و هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت ئه‌م کاره ئه‌نجام بدات ڕاسته‌وخۆ گیان له ده‌ست ده‌دات.
ماڵپه‌ری نێت کۆم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه له جیهانێکدا ده‌ژین ده‌توانیت ته‌واوی یادگارییه‌کانت له به‌شه‌کانی مێشک‌دا کۆ بکه‌یته‌وه و ئه‌مه‌ش له کاتێکدا ده‌یان هاووڵاتی به ده‌ست نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌وه ده‌ناڵێنن و ڕۆژانه تووشی هه‌ڵچوونی ده‌روونی ده‌بن.
هه‌رچه‌نده هێشتا هیچ به‌ڵگه‌یێک نییه بۆ ڕاستی و دروستی پڕۆژه‌ی هه‌ڵگرتنی زانیاری له مێشک‌دا به‌ڵام ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تیی ده‌روونیی ئه‌مریکا ئاماده‌یه ٩٦٠ هه‌زار دۆلار هاوکاری کۆمپانیاکه بکات له پێناو جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌ی هه‌ڵگرتنی زانیاریی مێشک.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment