بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شەهاب راوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە کەناڵی تەلەفیزیۆنیی ڕووداوی ڕاگەیاند: هەرێم بەشێکە لە عێراق و هیچ بۆچوونێک لەبارەی بێمنەتی لە عێراق لە ئارادا نییە و لە نێوان هەرێم و بەغدا شەراکەتی راستەقینە هەیە.
ناوبراو ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هەرێمی کودستان لەدوای ساڵی ٢٠١٤ەوە بە قۆناغی سەختتدا تێپەڕێوە و ئامادەنین بۆ ماددەی یاسایێک سازش بکەن.
دڵشاد شەهاب دەشڵێت، کازمی هەنگاوی پێویستی ناوە بۆ گفتوگۆی نیشتیمانی و ئامادەن رێککەوتن بکەن بۆ چارەسەری بنەڕەتی و یەکجاری هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment