به‌هێزترین مۆبایل به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- کۆمپانیای Land Rover سه‌رقاڵی به‌رھه‌مھێنانی مۆبایلێکه‌ که ‌به ‌به‌ھێزترینی جیھان داده‌نرێت و به‌ Land Rover Explore ناسراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مۆبایله‌که‌ به‌رگه‌ی ته‌ڕ بوون و ته‌پوتۆز ده‌گرێت به‌ پێوانی IP68 و شووشه‌یێکی ھه‌یه‌ که‌ ڕووپۆشی کردوووه‌ و به‌و ‌ھۆیه‌وه‌ به‌رگه‌ی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ ده‌گرێت له ‌1.8 مه‌تره‌وه‌ و به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمای جیاواز ده‌گرێت له‌ سه‌رما و به‌ستن و شێی زۆر.

مۆبایله‌که‌ شاشه‌یێکی ٥ ئینچی ھه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌ری Media tel Helio X 27 و ڕامی ٤ گێگابایت و میمۆری ٦٤ گێگابایت و به ‌سیسته‌می ئه‌ندرۆید نۆجا 7 کار ده‌کات.

مۆبایله‌که‌ کامێرایێکی ١٦ مێگاپکسڵی ھه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ٨ مێگاپکسڵێک له ‌پێشه‌وه‌ و باترییێکی ٤ ھه‌زار ملی ئه‌مپێری ھه‌یه‌ و تایبه‌تمه‌ندییAdventure Pack ی ھه‌یه‌ سه‌رباری سیسته‌می دیاری کردنی شوێن و وێنا کردنی نه‌خشه‌کان.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12678

Your Comment

You are replying to: .
captcha