کاردانەوەی سەرنجڕاکێشی نوێنەری کرماشان بە هەواڵی سەردانی ڕۆحانی بۆ کرماشان

بەشی کرماشان- سەید قاسم جاسمی لە لێدوانێکی سەرنجڕاکێشدا کاردانەوەی بە سەردانی داهاتووی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کرماشان پیشان داوە و وتوویەتی: سەرۆک کۆماری لە جیاتی ئەو نمایشتانە خەمێکی دەردی ئەو خەڵکە لێقۆماوەی بوومەلەرزە بخوات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژانی ڕابردوو هەواڵێک بڵاو کراوەتەوە کە باس لە سەردانێکی حەسەن ڕۆحانی لەم ڕۆژانەی نەورۆز بۆ کرماشان دەکات.

سەید قاسم جاسمی کاردانەوەی بەو هەواڵە پیشان داوە و داوای جێبەجێ کردنی ئەو بەڵێنانەی کردووە کە دەوڵەت بە لێقۆماوانی دابوو و وتی: دیارە چارە کردنی کێشەی ئەو خەڵکە لێقۆماوە بۆ دواخستنی قەرزە بانکییەکان و کردنەوەی خانوەکانیان گەلێک گرینگترە لە نمایشتی وێنە گرتن بە سەمەنوو و سەوزە و ماسی سووری جێژن.

News Code 12676

Your Comment

You are replying to: .
captcha