به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن که‌ریم له په‌راوێزی ڕێوڕه‌سمی ساڵوه‌گه‌ڕی بوردومانی کیمیایی بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه له پارێزگای سلێمانی ڕای‌گه‌یاند: سه‌یید عه‌مار حه‌کیم ڕۆڵێکی گه‌وره و کاریگه‌ری له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی ئاسمانیی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌رێمی کوردستان و خه‌رج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به تایبه‌ت فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تخانه‌ی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده گێڕاوه و به پشتیوانیی خۆی له کورده‌کان درێژه ده‌دات.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه که ڕه‌وتی "الحکمه الوطنی" ته‌نها پشتیوانی له خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه ناکات به‌ڵکوو پشتیوانی له تێکڕای خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment