ئه‌ستێره‌یێک به ‌قه‌باره‌ی ناوه‌ندی بازرگانیی جیهانی به ‌ئاراسته‌ی زه‌وی دێت

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی گه‌ردوونیی ناسا ڕای‌گه‌یاند ئه‌ستێره‌یێكی قه‌باره‌ گه‌وره‌ به ئاراسته‌ی زه‌وی دێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسه‌كه‌ ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ قه‌باره‌ی ناوه‌ندی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ كه‌ "ئه‌و بینایه‌ له‌ 11 ئه‌یلوولی 2001 هێرش كرایه‌ سه‌ری ‌و له‌ئه‌مریكا وێران كرا".

به‌پێی ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی ئێكسپرێس"ی به‌ریتانی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ناوی "بینۆ"یه ‌و به‌ خێراییی 101 هه‌زار كم له‌ سه‌عاتێكدا به ‌ئاراسته‌ی زه‌وی دێت.

هه‌ر به‌پێی ڕۆژنامه‌كه‌ كێشی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ 79 ملیار "كگم"ه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ بگاته‌ سه‌ر زه‌وی ‌و به‌ زه‌ویشدا بكێشێت.

ڕۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردوووه‌ كه‌ له ‌ئه‌گه‌ری نزیک بوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ له ‌زه‌وی ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌ ناو ببرێت ‌و مه‌ترسییه‌كانی نه‌هێڵرێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12642

Your Comment

You are replying to: .
captcha