به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی "CNN" ڕایگه‌یاند: یه‌که‌م ڕێستۆرانتی ژێر ئاو له ماوه‌ی داهاتوودا له باشووری نه‌رویج ده‌کرێته‌وه.
به گوێره‌ی سی ئێن ئێن، ڕێستۆرانته‌که پانییه‌که‌ی نزیکه‌ی ١١ مه‌تره و زیاتر خواردنه ده‌ریایییه‌کانی تێدا پێشکه‌ش ده‌کرێت و ناوی "under" ده‌بێت و ئه‌ندازیارێکی نه‌رویجی نه‌خشه‌سازی بۆ کردوووه.
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه: ڕێستۆرانته‌که نزیکه‌ی پێنج مه‌تریش له ژێر ده‌ریاوه‌یه و وه‌کوو هێڵێک له نێوان ده‌ریا و زه‌ویدا دروست کراوه و جێگه‌ی نزیکه‌ی هه‌زار که‌سی تیا ده‌بێته‌وه و جگه له ڕێستۆرانت به‌شێکی دیکه‌ی وه‌کوو کافێیه‌که.
دروست کردنی ئه‌م ڕێستۆرانته له شێوه‌ی ئاسۆیییدایه تا ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ردانی ده‌که‌ن هه‌ست به دڵنیایی بکه‌ن.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕ تی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment