ساڵیادی هەڵەبجەی شەهید لە هەرێمی کوردستان

بەشی فەرهەنگ و هونەر- لە 30هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان چەندین چالاکی و رێوڕەسمی جیاواز بەڕێوەچوون.

کوردپرێس- کیمیابارانی هەڵەبجە 30 ساڵی تێپەڕاند ، وەک هەموو رۆژانی 16-3 لە 30 ساڵی رابردوو ، کورد لە هەموو جیهان بەتایبەت هەرێمی کوردستان لەو رۆژەدا بە دۆخێکی جیاواز تێدەپەڕێت.

ئەمڕۆ 16-3-2018 جگە لە رێوڕەسمی سەرەکیی ئەو یادە لە هەڵەبجە ، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمی جیاواز بەڕێوە چوو، لە میوزیک و شانۆ تاوەکوو پێشانگای شێوەکاری و دانانی تاجە گوڵینە لەسەر رەمزی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە گۆڕستانی ئەو شارە.

لە هەڵەبجە ، بەرکەوتوویێکی چەکی کیمیایی کە بە ئامێرێکی تایبەت دەتوانێت قسە بکات ، باسی ئێش و ئازارەکانی دەکات و دەڵێت: "من لە ساڵی 2005-ەوە ناتوانم بەبێ ئەو ئامێرە قسە بکەم و بەهۆی کاریگەرییەکانی کیمیایی ئەو حاڵەتەم بەسەردا هاتووە، من ئەمساڵ نەچووم بۆ رێوڕەسمەکە چوونکە نیگەرانم ، نیگەرانم لەوەی 30 ساڵە ئەم شارە هیچ گۆڕانکارییێکی بەسەردا نەهاتووە ، هیچ پڕۆژەیێکی تێدا نییە و هەموو شتێک وەک خۆی ماوەتەوە".

لە سەرای سلێمانی وەک نەریتێکی ساڵانە بۆ یادکردنەوەی کارەساتی هەڵەبجە تیپی هونەری میللی سلێمانی بەهاوکاریی وەزارەتی پێشمەرگە پارچە میوزیکێکیان پێشکەش کرد.

هەروەها یەکێک لە نەریتەکانی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە ، هاونیشتمانییان سەردانی مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە دەکەن و لە نزیکەوە جارێکی دیکە سەیری بەڵگەنامەکانی کارەساتی کیمیابارانەکە دەکەن کە لە مۆنیۆمێنتەکە کۆ کراونەتەوە.

یادی 30 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە وەک شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ، لە دەڤەری سۆرانیش بەرز راگیرا و چەندین چالاکی هونەریی و کولتووری بەڕێوەچوون.

News Code 12622

Your Comment

You are replying to: .
captcha