بەپێی هەواڵی کوردپرێس هەواڵدەریی تایم تورک باس لەوە دەکات هێزی چەکداری تورکیا ئەوڕۆ هەینی 16ی مارچی 2018 لە 56مین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی عەفریندا هێزی چەکداری تورکیا بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و لە ئاسمانەوە بە سەر شاری عەفریندا بڵاویان کردۆتەوە.
بەیاننامەکە بە هەر دوو زمانی کوردی و عەرەبی نووسراوە و بە کۆپتەرکەکانی سوپای تورکیا لە ئاسمانەوە بە سەر شاری عەفریندا بڵاو کراوەتەوە تێیدا نووسراوە: هەندێک گرووپی تیرۆریستی وەکوو داعش، پەکەکە، یەپەگە و پەیەدە ساڵانێکە لە هەردوو بواری مادی و مەعنەوییەوە خەسار لە ئێمە و ئێوەش دەدەن.ئێوەیان لە ماڵ و زێد و بنەماڵەی خۆتان بێ بەش کردوووە و ئێستاش کاتی ئەوە هاتوە بە تیرۆریستەکان بڵێن نا. ئامانجی ئێمە تەنها گرووپە تیرۆریستییەکانن کە ئێوەیان ئازار داوە.
خۆتان دوور بخەنەوە لە تیرۆریستەکان و بنکە و مۆڵگەکانیان.
مۆڵەت نەدەن لە خۆتان و ڕۆڵەکانتان وەکوو قەڵغانی مرۆیی کەڵک وەربگرن.
ئەوانەی دەیانەوێت عەفرین چۆڵ بکەن دەکەون لەلایەن هێزی چەکداری تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن.
ئەگەر بە زۆر لە لایەن تیرۆریستانەوە چەکتان پێ دراوە دەستبەجێ چەک دابنێن و بگەڕێنەوە ماڵەکانتان.
گوێڕایەڵی ڕادیۆ تی ئاڕ تیی تورکیابن.
Your Comment