بڵاو کردنەوەی بەیاننامەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە عەفرین

بەشی تورکیا- ئەو ڕۆ هەینی 16ی مارچی 2018 لە 56مین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی عەفریندا هێزی چەکداری تورکیا بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و لە ئاسمانەوە بە سەر شاری عەفریندا بڵاویان کردۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس هەواڵدەریی تایم تورک باس لەوە دەکات هێزی چەکداری تورکیا ئەوڕۆ هەینی 16ی مارچی 2018 لە 56مین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی عەفریندا هێزی چەکداری تورکیا بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و لە ئاسمانەوە بە سەر شاری عەفریندا بڵاویان کردۆتەوە.

بەیاننامەکە بە هەر دوو زمانی کوردی و عەرەبی نووسراوە و بە کۆپتەرکەکانی سوپای تورکیا لە ئاسمانەوە بە سەر شاری عەفریندا بڵاو کراوەتەوە تێیدا نووسراوە: هەندێک گرووپی تیرۆریستی وەکوو داعش، پەکەکە، یەپەگە و پەیەدە ساڵانێکە لە هەردوو بواری مادی و مەعنەوییەوە خەسار لە ئێمە و ئێوەش دەدەن.ئێوەیان لە ماڵ و زێد و بنەماڵەی خۆتان بێ بەش کردوووە و ئێستاش کاتی ئەوە هاتوە بە تیرۆریستەکان بڵێن نا. ئامانجی ئێمە تەنها گرووپە تیرۆریستییەکانن کە ئێوەیان ئازار داوە.

خۆتان دوور بخەنەوە لە تیرۆریستەکان و بنکە و مۆڵگەکانیان.

مۆڵەت نەدەن لە خۆتان و ڕۆڵەکانتان وەکوو قەڵغانی مرۆیی کەڵک وەربگرن.

ئەوانەی دەیانەوێت عەفرین چۆڵ بکەن دەکەون لەلایەن هێزی چەکداری تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن.

ئەگەر بە زۆر لە لایەن تیرۆریستانەوە چەکتان پێ دراوە دەستبەجێ چەک دابنێن و بگەڕێنەوە ماڵەکانتان.

گوێڕایەڵی ڕادیۆ تی ئاڕ تیی تورکیابن.

News Code 12618

Your Comment

You are replying to: .
captcha