واژۆ نەکردنی پرۆژەیاسای بووجە لەلایەن فوئاد مەعسوومەوە بڕیارێکی کوردی و مەترسیدارە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبەرێکی تورکمانی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت: سەرۆک‌کۆماری عێراق باستر وایە دان بەوەدا بنێت کە کوردە و عێراقی نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جاسم بەیاتی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «عین العراق نیوز» باسی لەوە کرد باشتر وایە فوئاد مەعسووم سەرکۆماری عێراق دان بەوەدا بنێت کە کوردە و عێراقی نییە و پاشان وتیشی: واژۆ نەکردنی پرۆژەیاسای بووجە لەلایەن سەرۆک‌کۆمارەوە بڕیارێکی کوردی و مەترسیدارە و تا ئێستا شتی وامان نەبووە.

بەیاتی جەختی لەوە کردەوە ئیمکانی ئەوە نییە پارلەمان پشکی کوردەکان بۆ سەتا ١٧ بگەڕێنێتەوە و زیادی کرد: کورد دەبێ لەوە تێبگات تەنیا ئەو بەشە بووجەیە کە پێیان دراوە مافی خۆیانە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12617

Your Comment

You are replying to: .
captcha