بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جاسم بەیاتی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «عین العراق نیوز» باسی لەوە کرد باشتر وایە فوئاد مەعسووم سەرکۆماری عێراق دان بەوەدا بنێت کە کوردە و عێراقی نییە و پاشان وتیشی: واژۆ نەکردنی پرۆژەیاسای بووجە لەلایەن سەرۆککۆمارەوە بڕیارێکی کوردی و مەترسیدارە و تا ئێستا شتی وامان نەبووە.
بەیاتی جەختی لەوە کردەوە ئیمکانی ئەوە نییە پارلەمان پشکی کوردەکان بۆ سەتا ١٧ بگەڕێنێتەوە و زیادی کرد: کورد دەبێ لەوە تێبگات تەنیا ئەو بەشە بووجەیە کە پێیان دراوە مافی خۆیانە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment