کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارتی لە پارلەمانی عێراق دەڵێت: بڕیاری قەدەغە کردنی گەشتە بیانییەکانی هەرێمی کوردستان قەت بڕیارێکی یاسایی نەبووە و زۆریش درەنگ هەڵوەشایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەشواق جاف لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی «عین العراق نیوز» وتی قەدەغە کردنی گەشتە بیانییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نایاسایی بووە و هەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارەش زۆر درەنگ ئەنجام درا.

جاف جەختی لەوە کردەوە ئەم بڕیارەی حەیدەر عەبادیش کە ئێستا فڕۆکەخانەکانی کردۆتەوە تەنیا بۆ پاگەندە و بانگەشەیە و هەرکەس لە عێراقدا زیاتر دژ بە هەرێمی کوردستان دەوەستێتەوە هەوڵ دەدات دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردنەکاندا وەدەست بهێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12616

Your Comment

You are replying to: .
captcha