ناشەفافیەتیی ئابووری لە هەرێمی کوردستان بە هۆی نەبوونی یاسای بودجەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕایدەگەیێنێت: سەرباری ڕێکەوتن و ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە چوارچێوەی پشکی ھەرێم لە یاسای بودجەی عێراق، بەڵام بۆ ئەمساڵیش پڕۆژەیاسای بودجەی تایبەت بە ھەرێم ئامادە ناکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دلێر ماوەتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "تا ئێستا لەلایەن حکوومەت و پەرلەمانەوە ھیچ ھەنگاوێک بۆ ئامادەکردنی یاسای بودجەی ٢٠١٨ بۆ ھەرێم نەنراوە سەرباری ئەوەی ھەوڵ ھەیە بۆ ڕێکەوتن لە نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی پشکی ھەرێم و ناردنی مووچەی فەرمانبەران".

ناوبراو وتیشی لەماوەی چوارساڵی ڕابردوودا کە تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان بووە، نەتوانرا یاسای بودجەی ھەرێم ئامادە بکرێت و پەسەند بکرێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی مەترسیێکی لەوبارەیەوە ئاشکرا کرد و وتی: "ئەگەر یاسای بودجەی ھەرێم ئامادە نەکرێت کۆی خەرجی و داھاتەکانی ھەرێم بە ناشەفافی دەمێنێتەوە و پشکی دامەزراندن دیاری ناکرێت، بەڵام ئەگەر یاساکە ئامادە بکرێت و پەسەند بکرێت بەگوێرەی یاسای بودجە کار دەکرێت و ناتوانرێت دامەزراندن لەدەرەوەی یاسا ئەنجام بدرێت".

بەوتەی ماوەتی بەھۆی پەسەند نەکردنی یاسای بودجە و نەبوونیەوە، ناتوانرێت زانیاری ورد سەبارەت بە کۆی خەرجی و داھاتی ساڵانەی ھەرێم دەست بکەوێت و دواتر ئاشکرا بکرێت یان بۆ ڕای گشتیی ڕوون بکرێتەوە.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12607

Your Comment

You are replying to: .
captcha