بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزە کوردەکانی سووریا کە لە ناوچەی دەیرەزوور و ڕەقە شەڕی داعشیان دەکرد و لە لایەن ئەمریکاوە پشتگیرییان لێدەکرا پاش پەرەسەندنی شەڕی تورکیا دژ بە کورد لە عەفرین، ئەو ناوچەیانە بەجێ هێشتووە و ئێستا لە عەفرین-ن. ئەو بابەتەش ئەمریکای نیگەران کردووە.
مەهدی کۆبانێ یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی کورد و عەرەب بە هەواڵدەریی سپۆتنیکی وت: "ژمارەیێک زۆر لە هێزەکانمان ئێستا بۆ بەرگریی لە عەفرین لەو شارە جێگیر بوونە".
ناوبراو لەبارەی هۆکاری ڕۆیشتنی هێزەکانی لە ڕەقە وتیشی: بەهۆی درێژەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بەرەکانی شەڕیان لە ڕەقە چۆڵ کردووە. ئێمە لە بڕیارەکانی خۆماندا فەرمان لە ئەمریکا وەرناگرین.
مەهدی کۆبانی هەروەها ڕەخنەی لە پشتگیری نەکردنی ئەمریکا لە عەفرین گرت و وتی: ئەمریکا دەزانێت شەڕی هێزەکانی سوپای سووریای دیموکراتیک دژ بە داعش تا چەندە کاریگەر بووە و دەزانێت چۆڵ کردنی سەنگەرەکانی شەڕی داعش لە لایەن ئەو هێزانەوە ئەبێتە هۆی بەهێز بوونی دووبارەی داعش.
ناوبراو ڕایگەیان بە هۆکاری ئەمنییەوە باسی ژمارەی هێزەکانیان لە عەفرین ناکات.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment