به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کورده‌کانی تورکیا له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین له 20ی جانیڤێری چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد وڵاتانی ڕۆژئاوا و به‌تایبه‌ت ئه‌ورووپا ئه‌و هێرشه ئیدانه بکه‌ن چوونکه له شه‌ڕی دژ به داعش هاوپه‌یمانی کورده‌کان بن. به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه نه‌ک هه‌ر هێرشه‌که‌یان سه‌رکۆنه نه‌کرد به‌ڵکوو به‌و پاساوه‌ی ناویان لێنابوو نیگه‌رانیی مه‌شرووعی تورکیا له سه‌ر ئاسایشی سنووره‌کانی، پشتگیریی ئه‌و هێرشه‌یان کرد.
له‌م حه‌فته‌ی دواییدا خۆپیشاندانی فراوان له لایه‌ن کورده‌کانی دانیشتووانی ئه‌ورووپاوه کراوه و له چه‌ند شارێکیشدا توندوتیژیی لێکه‌وته‌وه. بۆیه‌ش ژماره‌یێکی سیاسه‌توانی ئه‌ورووپی که سه‌ره‌تا پشتگیریی هێرشه‌که‌ی تورکیایان کردبوو ئێستا ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن.
بۆریس جانسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون ئه‌و مافه‌ی به ڕه‌وا زانی بۆ تورکیا که سنووره‌کانی خۆی بپارێزێت، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا ڕه‌خنه‌یان لێگرت هه‌ڵوێسته‌که‌ی گۆڕیوه و وتوویه‌تی: بهرپتانیا پشتگریی هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین ناکات.
ئالیسته‌ر برێت جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش ڕۆژی ڕابردوو له وڵامی ڕه‌خنه‌ی ژماره‌یێک په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا له هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاته به‌رانبه‌ر به هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین وتی: به‌ریتانیا پشتگیریی ئه‌و هێرشه ناکات و داوا له تورکیاش ده‌کات کۆتایی به هێرشه‌که‌ی بهێنێت.
به‌پێی نووسراوی ماڵپه‌ڕی ڕیجهن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیمانۆیل ماکرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی خۆی به‌رانبه‌ر به هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین ده‌سته‌واژه‌ی "داگیرکاری"ی به‌کار هێنابوو به‌ڵام له سه‌ردانه‌که‌ی توونێس و پاش ڕه‌خنه‌گرتنی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له هه‌ڵوێسته‌که‌ی ناوبراو هێرشی ئه‌نقه‌ره بۆ عه‌فرینی به هه‌وڵێکی تورکیا بۆ پاراستنی ئاسایشی سنووره‌کانی خۆی وه‌سف کرد و به‌ڵام پاشان فه‌ڕانسوا ئۆلاند سه‌رکۆماری پێشووی فه‌ڕه‌نسا ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵوێسته‌که‌ی ماکرۆن گرت و ژان ئیۆلۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسه‌ش له دانیشتنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته وتی: ڕاسته تورکیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه نیگه‌ران بێت له باره‌ی ئاسایشی سنووره‌کانی خۆیه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز پاساو نییه بۆ ناردنی هێز به‌ره‌و عه‌فرین.
به‌م هه‌ڵوێست گۆڕینه‌ی ژماره‌یێک له سیاسه‌توانانی ئه‌ورووپاشه‌وه تا ئێستا ههنگاوێکی کرداری بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌که‌ی تورکیا به سه‌ر عه‌فرین هه‌ڵنه‌گیراوه و ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه سوپای تورکیا و هێزی سه‌ر به‌و سوپایه خه‌ریکن ده‌گه‌نه سه‌نته‌ری شاری عه‌فرین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment