وێده‌چێت تورکیا مل به‌ پێکهاته‌یێکی کوردی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بدات

به‌شی سووریا- په‌رله‌مانتارێکی HDP وتوویه‌تی: ناتۆ داوای له‌ تورکیا کردوووه‌ له‌ به‌رانبه‌ر کشانه‌وه‌ی YPG له‌ عه‌فرین قبووڵ بکات که‌ پێکهاته‌یێکی کوردی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات پێکبهێنرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زیا پیر نوێنه‌ری په‌رله‌مانی تورکیا له‌ پشکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان وتوویه‌تی: ئه‌و نرخه‌ی هاوپه‌یمانانی تورکیا له‌ ناتۆ بۆ کۆنتڕۆڵی شاری مه‌نبه‌ج له‌ به‌رچاویان گرتوووه‌ ئه‌وه‌یه‌ کورد ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتی به‌ده‌سته‌وه‌ بمێنێت.

ئه‌مریکا به‌رده‌وام هۆشداری به‌ تورکیا داوه‌ نزیک مه‌نبه‌ج نه‌که‌وێته‌ که‌ له‌ کۆنتڕۆڵی هێزی ئه‌مریکی و کورددایه‌ به‌ڵام مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتوویه‌تی: له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کان له‌ سه‌ر کشانه‌وه‌ی کورد له‌ مه‌نبه‌ج و کۆنتڕۆڵ کرانی له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ ڕێککه‌وتوون.

زیا پیر له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئه‌حواڵدا وتوویه‌تی: "نوێنه‌رانی هه‌میشه‌ییی ناتۆ وه‌کوو ئه‌مریکا، که‌نه‌دا و وڵاتانی ئه‌ورووپی ئه‌و پرسیاره‌یان له‌ نوێنه‌ری تورکیا کردوووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر YPG عه‌فرین به‌جێبێڵێت و بڕواته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئایا ئێوه‌ قبووڵی ده‌که‌ن پێکهاته‌یێکی سیاسی هاوشێوه‌ی باکووری عێراق له‌و ناوچه‌یه‌دا دابمه‌زرێت."

ناوبراو زیادی کرد: "ئه‌وه‌ی من ئاگام لێییه‌تی بڕیار دراوه‌ ئه‌و پێکهاته‌یه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات دابمه‌زرێت. ئێستاش ته‌نها باسی ڕۆژئاوای فوراته‌ واتا مه‌نبه‌ج و عه‌فرین. "

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئه‌حوال

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12595

Your Comment

You are replying to: .
captcha