فڕۆکە تورکییەکان دیسان هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن

بەشی تورکیا- شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەی زاب و هاکۆرکی هەرێمی کوردستان بۆردومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس پاش چڕ بوونەوەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە لە باکووری هەرێمی کوردستان، شەوی ڕابردوو ئەرکانی سوپای تورکیا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەی زاب و هاکۆرکی هەرێمی کوردستان بۆردومان کرد.

لە بەیاننامەکەی سوپای تورکیا نووسیویەتی پاش ئەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا زانیارییان وەرگرت کە پەکەکە خەریکی ئامادەکارییە بۆ دەست پێکردنی هێرشێکی چاوەڕوان نەکراو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بارەگاکانی پەکەکەیان بۆردومان کرد.

لەو بۆردومانەدا 8 بارەگای سەربازی، مەخزەنی چەک پەناگا و سەنگەرەکانی پەکەکە کراونەتە ئامانج.

سەرچاوە: ڕۆژنامە ستار

News Code 12593

Your Comment

You are replying to: .
captcha