به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌ره‌فات که‌ره‌م له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "السومریه نیوز"دا ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که هه‌رێمی کوردستان به‌شێک له عێراقه و هه‌ولێر پابه‌نده به هه‌ر جۆره ڕێککه‌وتنێک که له نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و تورکیا ئه‌نجام ببێت و وتی: پێشبردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی عێراق له ده‌سه‌ڵاته‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی ئه‌و وڵاته‌یه.
که‌ره‌م زیادی کرد: پێش له هه‌ر جۆره ڕێککه‌وتنێک له نێوان عێراق و دیکه‌ی وڵاتان ده‌بێ چه‌ندین گفتوگۆ له نێوان به‌غدا-هه‌ولێر ئه‌نجام ببێت تاکوو خه‌سار نه‌گه‌یێت به هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌ت له دۆخی دژواری ئێستای هه‌رێم.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه که پێشمه‌رگه به‌شێک له پێکهاته‌ی ئه‌منی و به‌رگریی عێراق پێکدێنێت، بۆیه ده‌بێ هه‌ر جۆره هه‌ڵمه‌تێکی سه‌ربازی له سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری بکه‌ن.
شیاوی ئاماژه‌یه که به‌کر بۆزداغ، وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی تورکیا پێشتر ڕای‌گه‌یاندبوو به‌غدا و ئه‌نقه‌ره دژی په‌که‌که گه‌یشتۆنه‌ته ڕێککه‌وتنی هاوبه‌ش.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment