کوردپرێس- قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی دیکەی سلێمانی، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتیشی هیچ کێشەیێکی قووڵ لەنێوان هەولێر و بەغدا نییە، هەموو کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەردەبن.
وهزیرى ناوخۆى عێراق زیادی کرد: "ئێمە هەڵگری ئەو پرۆژە چارەسەرەین کە سەرۆکوەزیران عەبادی رایگەیاندووە، ئەویش سەرەتا بە کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر بۆ ئەنجام دانی گەشتە نێودەوڵەتییەکان دەست پێدەکات، بەپێی دەستووری عێراقی و یاسا کارپێکراوەکان و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی. بەدڵنیاییەوە بەپێی دەستوور دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان لە دەسەڵاتی رەهای حکومەتی فیدراڵین".
بەگوتەی ئهعرهجى، هاوکارییێکی زۆر باش لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی هەر دوو فڕۆکەخانەکە لەگەڵ بەغدا هەیە، "ئەوەش وامان لێدەکات زیاتر گەشبین بین، چوونکە ئێمە ئیرادەیێکی راستگۆمان لە ئەستۆ گرتوووە بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان، بەپێی دیالۆگ و بەپشتبەستن بە دەستوور.
Your Comment