بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە درێژەی ناڕەزایی دەربڕینی ناڕزایانی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە پایتەختی فەرەنسا کوردستانیانی فەرەنسا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین، لە بەردەم بینای پەڕلمانی فەرەنسادا کۆبوونەوە، کە پۆلیسى هێرشى کردە سەریان و ژمارێکی زۆر لە خۆپیشاندەرانیان دەستگیرکرد.
ئاسۆشەیتێدپرێس ڕایگەیاند پۆلیسی فەرەنسا هەوڵی دا خۆپیشاندەران لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا دوور بخاتەوە و لە گازی فرمێسک ڕێژ بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران کەڵکی وەرگرت و بە هۆی هێرش و توندوتیژیى پۆلیسەوە بۆسەر خۆپیشاندەران،چەند خۆپیشاندەر بریندار بوو و رەوانەى نەخۆشخانە کراون.
خۆپیشاندەران تووڕەیی خۆیان لەبەرامبەر بێدەنگیی ئەمریکا هەمبەر هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە سووریا پیشان دا.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment