به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی فوئاد مه‌عسووم سه‌رکۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: پێشوازی ده‌که‌ین له کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی له به‌رانبه‌ر گه‌شته ئاسمانییه بیانییه‌کان.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌سه‌ر زه‌رووره‌تی هاوکاریی ته‌واوی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ر کردنی دیکه‌ی ناکۆکییه‌کان به‌پێی ده‌ستووری عێراق و بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵی ئه‌و وڵاته و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان به ژیانی ئاسایی و چاره‌سه‌ر کردنی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
نووسینگه‌ی فوئاد مه‌عسووم له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها خوازیاری یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌ییی نیوان هاووڵاتییانی عێراقی بوو بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆریسته‌کان و ڕێگری له ده‌ست‌پێکردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی و جه‌نایه‌تکارانه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الفرات نیوز"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment